به‌رپرسی لقی پارتی له‌به‌غدا: پێویسته سه‌رۆكوه‌زیران ته‌وافوقێكی نیشتمانیی له‌سه‌ر هه‌بێت
بەغدا-KDP.info- به‌رپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا گوتی، پێویسته شیعەكان ئه‌م جاره كه‌سیك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكه‌ن كه ته‌وافوقێكی نیشتمانیی له‌سه‌ر بێت، ئه‌گه‌رنا دۆخی سیاسی زۆر خراپه و پێویست به كه‌سێك هه‌یه دۆخه‌كه ڕاسته‌ڕێ بكات.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق پێویسته به ئاقارێك بگات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ئاڵۆزه و ناكۆكیی دروست كردووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان شیعه‌كاندا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه بدۆزنه‌وه، چونكه هه‌ر لایه‌نێك كه‌سێك دیاری ده‌كات، ئه‌وه‌ی دیكه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر شێوازێك بگه‌نه ڕێككه‌وتن و پرۆسه‌ی سیاسی ڕاسته‌ڕێ بكرێته‌وه."
شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتیشی: "پێویسته كه‌سێك دیاری بكرێت كه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ڕاسته‌ڕێ بكات، چونكه عێراق لێواولێو بووه له كێشە و له ڕووی ئابووری و ته‌ندروستییەوە به دۆخێكی زۆر خراپ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت."
ته‌ها باسی له‌وه‌ش كرد: "وه‌كو عورفێك شیعه‌كان سه‌رۆكوه‌زیران وه‌رده‌گرن، بۆیه پێویسته ئه‌وان ڕێک بكه‌ون و دواتر پرس به كورد و سوننه بكه‌ن، بۆیه پێویسته ته‌وافوقێكی نیشتمانی له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران پێک بهێنرێت."
بلند ئیبراهیم