ئەمڕۆ يەکەم کاروانی کۆچبەران لە بيلارووسياوە دەگەڕێنەوە عێراق
SNN وەزارەتی دەرەوەی عێراق کاتژمێر 8ی سەرلەبەيانی ئەمڕۆ يەکەم فڕۆکەی ناردە وڵاتی بيلارووسيا بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لەو وڵاتە گيريان خواردووە و دەيانەوێت بگەڕێنەوە. ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد: “بەڵگەنامەى گەشتکردنى 430کۆچبەرى عێراقى گیرخواردووى سنوورى بیلاروسیا تەواوکراوە و ئەمڕۆ دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق”. وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق روونیکردەوە: کە تیمەکانى کونسوڵخانەى عێراق لە بیلاروسیا بەردەوامن لە تۆمارمردنى 50کۆچبەرى دیکە کە داواکارى گەڕانەوەیان پێشکەش کردووە. جەختیشى کردەوە: وەزارەتەکە هەموو هەوڵێکى خۆى دەدات بۆ کارئاسانیکردنى گەڕاندنەوەى ئارەزومەندانەى ئەو کۆچبەرە عێراقییە گیرخواردووانەى سنورى بیلاروسیا و پۆڵەندا.
The post ئەمڕۆ يەکەم کاروانی کۆچبەران لە بيلارووسياوە دەگەڕێنەوە عێراق appeared first on SNN.