هەواڵی کوردستان ئێستا

پێنج لایەنی عێراقی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن

پێنج لایەنی عێراقی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن
پێنج لایەنی عێراقی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن

2021-11-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN بڕیارە هەفتەی داهاتوو پێنج لایەنی عێراقی کە پێکهاتوون لە نوری مالکی و هادی عامری و قەیس غەزعەلی و حەیدەر عەبادی و عەمار حەکیم، یاداشتێک پێشکەش بکەن کەتیایدا داوای هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن. میدیاکانی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئەوەیان خستووەتەڕوو کە ئەو پێنج لایەنە شیعەیە کە ژمارەی کورسییەکانیان نیوەی ژمارەی کورسی لایەنە شیعەکان پێکدەهێنێت، لەدوای هەژمارکردنەویە دەستی بەشێک لە وێستگەکان بڕیاریانداوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن بکەن. رۆژی 10ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا و دواتر لایەنەکان تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا و گۆڕانکاری لە بەشێک لە کورسی لایەنەکاندا روویدا.

The post پێنج لایەنی عێراقی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن appeared first on SNN.