چه‌كدارانی داعش جموجوڵه‌كانیان له‌سنورى پارێزگای كه‌ركوك زیاد ده‌كه‌ن
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
نزیكه‌ی دوو مانگه جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری پارێزگای كه‌ركوك رووی له‌زیاد بوون كردووه به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین گوند له‌سنوری قه‌زای دوبزو قه‌زای داقوق دانشتوان گونده‌كانیان به‌جێهێلاوه ئاواره‌ی پارێزگای كه‌ركوك بوونه.
فه‌رمانده‌ی ژوری ئۆپراسوێنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك ده‌ڵێت: مه‌ترسییه‌كانی داعش رووی له‌زیادبوو كردووه‌و چه‌ند كامێرایه‌كی حه‌راریمان زیاد كردووه له‌گونده‌كانى سنوری داقوق بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر چه‌كدارانی داعش نه‌توانن هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان وگورز له‌هێزه عێراقییه‌كان نه‌ده‌ن.
ستافێكی كه‌ناڵی سپێده چوون بۆ گوندی مه‌تیق له‌سنوری قه‌زای داقوق بۆ به‌دواداچوونى چۆڵكردنى گونده‌كان كه به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانی داعشه‌وه چۆڵكراون به‌ڵام تیمى سپێده له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان بۆ ماوه‌ی دووكاتژمێر ده‌ست به‌سه‌ركران رێگریان كرد تیمى سپێده له‌و سنوره به‌دواداچوون بۆ چۆڵبوونى گونده‌كانى سنورى داقوق بكه‌ن.