نه‌وتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٢٢ سه‌نت و رۆژەکەی بە ٨٠ دۆلار و ٢٨ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٤ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٥١ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ٧٩ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٦ دۆلار و ٩٩ سەنت فرۆشرا.
هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كردنه‌وه‌ی ستۆكه نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی به به‌رزترین شێوه نه‌وت به‌كار ده‌هێنن، كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٨٠ دۆلار و ١٠ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ١٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٨١ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ٧٢ سەنت بمێنێتەوە.