هەواڵی کوردستان ئێستا

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ڕۆڵمان لە عێراق لە شەڕكەرەوە دەگۆرێت بۆ ڕاوێژ

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ڕۆڵمان لە عێراق لە شەڕكەرەوە دەگۆرێت بۆ ڕاوێژ
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ڕۆڵمان لە عێراق لە شەڕكەرەوە دەگۆرێت بۆ ڕاوێژ

2021-11-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ،رۆژى چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ رۆڵی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق له‌ كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌ كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ناگۆڕێت.

جۆیل هارپه‌ر، وته‌بێژی هێزی ئه‌ركی هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گشتی له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند: "ڕۆڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق ناگۆڕێت و له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌گۆرێت بۆ ڕاوێژ تواناسازی/یارمه‌تیدان".

وتیشی"ئێمه‌ پێشتر تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م ڕۆڵه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆیه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌كی دینامیكی له‌و ژماره‌ یان ئه‌ركانه‌ی كه‌ ئێستا لێره‌ هه‌مانه‌ نابێت".