هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەڵمانیا: کۆچبەرانی سنووری بێلاڕوسیا وەرناگرین

ئەڵمانیا: کۆچبەرانی سنووری بێلاڕوسیا وەرناگرین
ئەڵمانیا: کۆچبەرانی سنووری بێلاڕوسیا وەرناگرین

2021-11-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەو کۆچبەرانە ناگرێتەخۆی کە لە بێلاڕوسیاوە هەوڵی چوونەناو ئەڵمانیا دەدەن. هۆرست زیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەڵمانیا کۆچبەرەکان ناگرێتەخۆی و ئەو دەنگۆیانەش کە لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە. ناوبراو سوپاسی پۆڵەندای کرد کە رێگری لە هاتنەناوەوەی کۆچبەرەکان کردووە و وتی پۆڵەندا لە بەرژەوەندی یەکێتی ئەوروپا کاریکردووە. ئەم قسانەی وەزیرەکەی ئەڵمانیا دوای ئەوەدێت بە هەزاران کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لە سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا ماونەتەوە بە ئومێدی ئەوەی رێگەیان پێبدرێت بچنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەتایبەت ئەڵمانیا.

The post ئەڵمانیا: کۆچبەرانی سنووری بێلاڕوسیا وەرناگرین appeared first on SNN.