ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: یەكگرتوو شانازی دەكات بە سەركەوتنەكانی لە دەڤەری بادینان
دیجیتاڵ میدیای سپێده
مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین: ھاتووین نور بین نەک نار بین یەکگرتوو دەبێت شانازی پێ بکەین و خزمەتتکردن لای ئێمە عیبادەتە.
ئەمشەو پێنج شەممە 18-11-2021 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ بەشێك لە بەرپرس و كادیری پێشكەوتووی دهۆك كۆبۆوە و رایگەیاند: هاتوین هەوڵ و ماندوبونەكانتان بەرز بنرخێنین كە بادینان هەردەم ئامادەیی تێكۆشان و چاكسازی و قوربانی دان بوون... یەكگرتوو شانازی دەكات بە سەركەوتنەكانی لە دەڤەری بادینان.
مامۆستا سەلاحەدین :ھاتووین نور بین نەک نار بین یەکگرتوو دەبێت شانازی پێ بکەین و خزمەتتکردن لای ئێمە عیبادەتە.
لە كۆتایی وتەكەیدا، بۆ كادیرانی پێشكەوتووی یەكگرتوو تەئكیدی كردەوە كە نوێنەرانی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران داكۆكی لە ماف و داخوازیەكانی گەلی كوردستان دەكەن و هەردەم نوێنەری راستەقینە دەبن ، یەكگرتووەكان خزمەتگوزارو دڵسۆزی گەل و نیشتمانی خۆیان دەبن، بەردەوام دەبن لەرەهەندی پەروەردەیی و چاكسازی كۆمەڵگە.