سنووری سوومار و خوسرەوی لەلایەن حكومهتی عێراقەوە بۆ ماوەی ههفتهیەک داخرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
حكومهتی عێراق بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، سنوورەکانی سوومار و خوسرەویی لەگەڵ ئێران، بۆ ماوەی ههفتهیەک داخست.
"موراد عەلی تاتار"، فەرمانداری قەسری شیرین، لەو باریەوە ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو بڕیارەی حكومهتی عێراق، هەموو چالاکییە بازرگانی و ئاڵوگۆڕێکی سنووری لە سنووری خوسرەوی، لەلایەن حكومهتی عێراق، لە ئەمڕۆ یەکشەممە هەتا سێشەممەی داهاتوو، بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕاگیرا".
لەلایەکی دیکەوە، فەرمانداری گێڵان غەرەب، باسی لە بازاڕچەی سنووریی سوومار کرد کە لەلایەن حكومهتی عێراقەوە بۆ ماوەی ههفتهیەک داخرا.
"کوورش محەممەدیان" لەو باریەوە ڕایگەیاند: "ئەم هەوڵە لە ڕاستای بەربەرەکانێ لەگەڵ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و هەتا ههفتهیەک درێژە دەکێشت و هیچ ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی لە سنووری سوومار ئەنجام نادرێت".
پاش بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و دۆشداماوی لە پێشگیری لەو ڤایرۆسە، بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران سنوورەکانیان بەڕووی ئەو وڵاتەدا داخست، هەروەها بەشێکی دیکە لە وڵاتانی جیهان، ئیزنی هاتوچۆی ئێرانییەکانیان بۆ وڵاتەکەیان قەدەغە کردووە.