تەندروستی عێراق: تاوتوێی وەرگرتنی ژەمی سێيەمی ڤاکسين دەکەين
2021-11-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند: “تاوتوێی پێدانی ژەمی سێیەمى ڤاکسین بە هاووڵاتيان دەکەين”، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ پێشبینیکردنى شەپۆلى چوارەمى کۆرۆنا. سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتەکە بەتەلەفزیۆنى فەرمى عێراقى راگەیاند: پێشبینى دەکەين شەپۆلى چوارەمى کۆرۆنا عێراق بگرێتەوە، لەگەڵ دەرکەوتنى نەوەیەکى دیکەى ڤایرۆسەکە. وتیشى “تا ئێستا نەوەى روسى ڤایرۆسەکە لەعێراق تۆمارنەکراوە، بەڵام دەرکەوتنى ئەگەرێکى چاوەڕوانکراوە”. لەبارەى دۆزى سێیەمى ڤاکسینەوە، سەیف بەدر وتى: “ژەمی سێیەم و چوارەم و پێنجەم لە تاوتوێکردندایە و بەم نزیکانە دۆزى سێیەم یەکلایی دەکرێتەوە”.
The post تەندروستی عێراق: تاوتوێی وەرگرتنی ژەمی سێيەمی ڤاکسين دەکەين appeared first on SNN.