هەواڵی کوردستان ئێستا

لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا دوو شەڕ لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لە ھەولێر بووە

لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا دوو شەڕ لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لە ھەولێر بووە
لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا دوو شەڕ لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لە ھەولێر بووە

2021-11-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN  لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا دوو ڕووداوی شەڕکردن لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە ھەولێر رووياندا و دوو کەس کوژراون و دوانی تریش بریندار بوون. بەپێی زانيارييەکانی  SNNئەمڕۆ ھەینی، لە بازاڕی نيشتمانی شاری هەولێر شەڕ لە نێوان خاوەنی گەراجێک و کاسبکارێک لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەھۆی تەقەکردنەوە دوو کەس برینداربوون، دوای ڕووداوەکەش پۆلیس لێکۆلینەوەی لە رووداوەکە دەستێپێکرد. شەوی ڕابردووش لە شەقامی 100مەتری نزیک فڕۆکەخانە، دوو کەس لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک بوو بە شەڕیان و دوای بریندارکردنی یەکتر بە سەختی، ھەردووکیان گیانیان لە دەستدا.

The post لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا دوو شەڕ لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لە ھەولێر بووە appeared first on SNN.