موقته‌دا سه‌در: لیوای یومولمهوعود هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه و باره‌گاكانی داده‌خه‌م
دیجیتال میدیای سپێده
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، وه‌ك نیازپاكییه‌ك "لیوای یومولمهوعود هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه و باره‌گاكانی داده‌خه‌م"، بۆیه هیوادارن ئه‌وه هه‌نگاوێك بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه چه‌كدارییه‌كانی دیكه و راده‌ستكردنی چه‌ك و داخستنی باره‌گاكانیان.
موقته‌دا سه‌در له‌راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌شكردوه، "وه‌ك نیازپاكییه‌ك لیوای یومولمهوعود هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه و باره‌گاكانی داده‌خه‌م كه پێشوتر چه‌كه‌كانی راده‌ستی هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام كردوه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "هیوادارم ئهمهههنگاوێك بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه چه‌كدارییه‌كانی دیكه و راده‌ستكردنی چه‌كه‌كانیان و داخستنی باره‌گاكانیان، هیواخوازم ئه‌وه په‌یامێكی ئارامی و ئاشتی بێت بۆ هه‌مو گه‌ل".
دوێنێش رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی لایه‌نه شیعه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نیازیان هه‌یه به‌شداری له حكومه‌ت بكه‌ن، نابێت ده‌ست ببه‌ن بۆ تێكدانی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كه "هه‌مو جیهان شایه‌تی بۆ پاك و بێگه‌ردیی ده‌دات، هه‌روه‌ها پێویسته ته‌واوی گروپه چه‌كداره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی چه‌كه‌كانیان له قۆناغی یه‌كه‌مدا به حه‌شدی شه‌عبی له رێگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه".