رێكخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە حکومەت بکشێنەوە
SNN رێكخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێیوایە حکومەتی هەرێم هیچ سوودێکی بۆ خەڵک نییەو دەڵێت ” ئەگەر هیچ دەستکەوتێکیشی نەبوە لە پێناو چی لەبەرەی دەسەڵات بمێنینەوە”. كاردۆ محەمەد لەراگەیەنراوێکدا لە هەژماری خۆی نوسیویەتی “لە قۆناخی راگوزەر گوتار و هەڵوێستی گۆڕان دەبێت راشكاو رۆشنتر بێت بە تایبەت سەبارەت بە بەشداری لە حكومەت”. ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەشڵێت “ئایا بەشداری لە حكومەت چی پێشكەش بە گۆڕان وخەڵك كردوە، ئەگەر كردویەتی با باسی بكەین، ئەگەر ھیچ دەسكەوتێكی بۆ كارنامەكەو خەڵك نەبوە، لە پێناو چی لەبەرەی دەسەڵات بمێنینەوە؟”. رێكخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لە ساتی بڕیاردان لە كشانەوەی حكومەت یا ھەر […]
The post رێكخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە حکومەت بکشێنەوە appeared first on SNN.