کەسێک لەلایەن هاورێکەیەوە لە هەولێر بە چەقۆ کوژرا
SNN ئەمڕۆ شەممە له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر دوو هاوڕێ ده‌بێته شه‌ڕیان و له ئاكامدا یه‌كێكیان به چه‌قۆ ئه‌وی دیكه‌یان ده‌كوژێت. هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بووه‌تە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە. ئاماژە بەوەش دەکات “هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ئێستادا لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا”. شایەنی ئاماژەپێکردنە لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا لە هەولێر […]
The post کەسێک لەلایەن هاورێکەیەوە لە هەولێر بە چەقۆ کوژرا appeared first on SNN.