هاوپەیمانی فەتح داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
SNN مەحمود رەبیعی، وتەبێژی بزووتنەوەی حقوق، سەر بە میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هاوپەیمانی فەتح داوایەكی یاسایی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵی كردووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەم. رەبیعی، وتیشی: “بەڵگەی هونەری و یاسایی لەگەڵ داواکارییەکەدا هاوپێچکراوە، هەروەها داواشکراوە تا یەكلاییكردنەوەی داواكەیان، راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دوابخرێت”. لە 10/10/2021، هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان چەند لایەنێک ناڕازیبوونی خۆیان راگەیاند و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد. کە چەند جارێک خۆپیشاندانەکان بوونەتە هۆی پشێوی نانەوە. تا ئێستا لایەنگرانی فەتح و چەکدارانی حەشدی شەعبی، لەسەر خۆپیشاندان و مانگرتنی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا بەردەوامن.
The post هاوپەیمانی فەتح داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات appeared first on SNN.