وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێكی لە بارەی وتەكانی خلووسی ئاكار بڵاوكردەوە
SNN وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەيەندراوێکی لەبارەی وتەکانی وەزيری بەرگری تورکيا بڵاوکردەوە و رايگەياند: وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لە بارەی نكوڵیكردنی لە كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە . وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە:وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە، بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئاماژەی بەوەشکراوە: ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێیە و ناوی چییە؟ جەختیش لەوەدەكەنەوە: ئەگەر ئەم بەڕێزە لە […]
The post وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێكی لە بارەی وتەكانی خلووسی ئاكار بڵاوكردەوە appeared first on SNN.