کۆمسیۆن: تانەکان کاریگەری زۆریان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووە
SNN ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: تانەکان کاریگەری توندیان لەسەر ئەنجامەکان هەبووە. عیماد جەمیل موحسین ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن بە میدیای فەرمی حکومەتی عێراقی ڕاگەیاند: دەکرێت تانەکان پێنج تا شەش کورسی گۆڕانکاری لە هەندێک پارێزگای وەک بەغدا و بابل و هەولێر و نەینەوادا دروستبکەن، کۆمسیۆنیش ئامادەیە ئەنجامەکان ڕابگەیەنێت دوای ئەوەی دادوەری بڕیار لەسەر هەموو تانەکان دەدات”. وتیشی: “ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان دوو ڕۆژ دوای ئەوە دەبێت کە دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری دوا داواکاری بدات”. ئاماژەی بەوەکرد: “داواکارییەکان کاریگەری توندیان لەسەر ئەنجامەکان هەبووە، چونکە وێستگەکان لەلایەن دادوەرییەوە هەڵوەشاوە ژمارەی کورسیەکانیان گۆڕیوە، بەڵام ئەنجامەکانی کۆتایی تەنها کاتێک چارەسەر دەکرێن کە رابگەیەنرێت”. وتیشی: “دادگای […]
The post کۆمسیۆن: تانەکان کاریگەری زۆریان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووە appeared first on SNN.