هەواڵی کوردستان ئێستا

خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان دەستپێكرد

خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان دەستپێكرد
خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان دەستپێكرد

2021-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك- خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین ڕێگای سەرەكی نێوان قەزای ڕانیە و چوارقوڕنەیان داخست. بەپێی زانیارییەكان، خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەرین داوای گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندكاران دەكەن هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو كە بۆ خوێندكارانی ناوشار 100 هەزار و خوێندكارانی دەرەوەی شاریش 150 هەزار دینار خەرج دەكرا. ئەمەش لەكاتێكدایە، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شاری سلێمانیش شەقامە سەرەكییەكانی ئەو شارەیان داخستووە و هەمان داواكارییان هەیە.

The post خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان دەستپێكرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.