هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ” رێکاری یاسایی دەگرینەبەر”

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ” رێکاری یاسایی دەگرینەبەر”
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ” رێکاری یاسایی دەگرینەبەر”

2021-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵە بڵاوکردەوە و دەڵێت، پشتگیری لە داوای خوێندکاران دەکەن، دەشڵێت، “جەختدەکەینەوە لەسەر پاراستنی حەرەمی زانکۆ و ئیدانەی هەر پێشێلکارییەک و توندوتیژییەک دەکەینەوە کەلەدەرەوەی یاسا و رێنماییەکان ئەنجامدرابێت، هەربۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی بەدواداچون لەسەر ئاستی زانکۆ دروست دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.” دەقی ڕاگەیەنراوەکە: ئاشکرایە ماوەی دوو رۆژە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هاوکات لەگەڵ خوێندکارانی بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، دەستیان بەخۆپیشاندان کردووە بۆ داواکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ، کەلەساڵی (2014)ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەستێنراوە . ئێمەش […]

The post سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ” رێکاری یاسایی دەگرینەبەر” appeared first on SNN.