وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد
هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 2020/3/9 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ پاراستنى هاووڵاتییان له ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) و ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو و پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر، هەروەها قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری مریشک و هەموو جۆرە قیمەیەك".
باس له‌وه‌ش كراوه: "وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵەپێكردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی و ماسیی جوانی لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەكان قەدەغە كراوە، هه‌روه‌ها پێویستە ئاژەڵی سەربڕدراو مۆری فەرمیی سەربڕخانە فەرمییەكانی لەسەر بێت.