هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی بۆ باشکردنی ڕەوشی کارەبا لە سێ مانگی داهاتوو خستەڕوو

وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی بۆ باشکردنی ڕەوشی کارەبا لە سێ مانگی داهاتوو خستەڕوو
وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی بۆ باشکردنی ڕەوشی کارەبا لە سێ مانگی داهاتوو خستەڕوو

2021-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا پلانەکانی بۆ باشترکردنی ڕەوشی کارەبا لە وەرزی زستان خستەڕوو، بە پێی ڕاگەیەنراوکەش بڕیاردراوە، تەواویی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت بن، ھاوکات ئامادەکاریش بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی 12ی 2021 و مانگەکانی 1 و 2ی 2022 دەکرێت. لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ڕاپۆرتی داھاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان ئامادە دەکرێت و ھەڵمەتی نەھێشتنی سەرپێچیش بەردەوام دەبێت و ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر. جەختی لەوەشکردووەتەوە، بە کەمکردنەوەی ڕۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکان، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.

The post وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی بۆ باشکردنی ڕەوشی کارەبا لە سێ مانگی داهاتوو خستەڕوو appeared first on SNN.