هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە داوایەک لە حکومەت دەکات

سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە داوایەک لە حکومەت دەکات
سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە داوایەک لە حکومەت دەکات

2021-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN سەرۆکی پەرلەمان داوا دەکات ئەنجومەنی وەزیران داواكاریی ‏خوێندكاران بۆ خەرجكردنەوەی دەرماڵە بكاتە بڕیار.‏ ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، جگە لە سەركۆنەكردنی توندوتیژییەكانی لە ‏خۆپیشاندانەكاندا رایگەیاند: “داوا لە هەردوو وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا دەکەم ‏هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی داواكاریی خوێندكاران بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران”. سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوایكرد، داواكاریی ڕەوای خوێندكاران بۆ گەڕاندنەوەی ‏دەرماڵە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بكرێتە بڕیار.‏ لەلایەکی دیکەوە بڕیاردرا یاداشت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و هەریەك لە وەزیرانی ‏دارایی و خوێندنی باڵا بانگێشتی دانیشتنێكی پەرلەمان بكرێت و گفتوگۆ لەبارەی ‏پرسەكەوە بكەن.‏  

The post سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە داوایەک لە حکومەت دەکات appeared first on SNN.