“سبەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاردەدات”
SNN وەزیری ئاوادانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاردەدار. دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی وتی: “سبەی چوارشەممە (24/11/2021) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بەشێکی گرنگی ئەجێندای کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان”. هاوکات ئەوەی خستەڕوو: “هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەی ئەوەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاربدات کە داواکاری سەرەکی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندنە”. خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد دەرماڵەکانیان بگەڕێندرێتەوە.
The post “سبەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاردەدات” appeared first on SNN.