2018/07/23 | 18:25
(هەواڵ كوردستان)-
رووداو - هەولێرسەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق کۆبوونەوە.
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باشووری عێراق و پرسی پێکهێنانی حکومەتیان تاوتوێکرد. پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/7/2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد.بەپێی ماڵپەڕی حکومەت، له كۆبوونه‌وه‌كەدا باس له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و به‌تایبه‌تی گرژییه‌كانی باشووری عێراق كراوە.
كۆبیش جه‌ختیكردووەتەوە، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ست به دیالۆگی جیدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكه‌ن و به‌ده‌م داواكارییه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه بچن.
"جه‌ختیشی له رۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌و گفتوگۆیانه و له به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا كرده‌وه".لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست كردووە، به پێویستی زانیوە دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی له‌سه‌ر دوا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بدات و پهسهندیبكات، تاوەکو لایه‌نه سیاسییه‌كان زیاتر بپرژێنه سه‌ر گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانى بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك له‌و باره‌وه نیشانداوە، تاوەكو سه‌قامگیری بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه و داواكاریی خۆپیشانده‌ران له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی حكومه‌ت له ئێستا و داهاتوودا جێگیربكرێت و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.