راگەيەندراوێک لە ئاسايشی سلێمانييەوە
SNN ئاسايشی سلێمانی راگەيەندراوێکی لەسەر خۆپيشاندانەکانی ئەم چەند رۆژەی خوێندکاران بڵاوکردەوە و رايگەياند: “چەند کەس و لایەنێک بۆ مەرامی سیاسی نارەوای خۆیان لەرێی چەند کەسێکی گومان لێکراوەوە هەوڵیاندا ئاراستەی خۆپیشاندان و داخوازی خوێندکاران بەلارێدا بەرن”. دەقی راگەيەندراوەکە: راگەیەندراوێك بۆ رای گشتی لەکاتێکدا خوێندکاران وەک مافێکی رەوای خۆیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەمەبەستی خستنەڕووی چەند داواکاریەک و هێزە ئەمنییەكانیش وەك ھەمیشە ئەركی سەرشانی خۆیان جێبەجێ دەكرد لە پارێزگاری و پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران، بەداخەوە چەند کەس و لایەنێک بۆ مەرامی سیاسی نارەوای خۆیان لەرێی چەند کەسێکی گومان لێکراوەوە هەوڵیاندا ئاراستەی خۆپیشاندان و داخوازی خوێندکاران بەلارێدا بەرن بەرەو توندو تیژی و تێکدانی ئارامی شاری سلێمانی […]
The post راگەيەندراوێک لە ئاسايشی سلێمانييەوە appeared first on SNN.