هەواڵی کوردستان ئێستا

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه:‌ سه‌نگه‌ر و جووڵه‌ی داعش به‌ ڕوونی دیاره‌

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه:‌ سه‌نگه‌ر و جووڵه‌ی داعش به‌ ڕوونی دیاره‌
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه:‌ سه‌نگه‌ر و جووڵه‌ی داعش به‌ ڕوونی دیاره‌

2020-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp



هەولێر-KDP.info-  فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ، چه‌كدارانی تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وام له‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌ و په‌لاماردانی هێزه‌كانی عێراقن و ئێستا به‌ڕوونی سه‌نگه‌ر و شوێنه‌كانیان له‌ چیای حه‌مرین و قه‌ره‌چۆغ و سنووره‌كانی تر دیارە.

مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئێستا شوێنه‌كانیشیان دیاره"‌.

مسته‌فا چاوڕه‌ش گوتیشی: "به‌رده‌وام چه‌كدارانی تیرۆریستانی داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزەكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، چه‌ند جارێكیش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌، ئەوە پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه‌، چونكه‌ مه‌ترسیی داعش تاوه‌كو دێت زیاتر ده‌كات".

ئاماژەی ‌بۆ ئه‌وەش کرد: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پشتێنه‌یه‌ك ده‌پارێزن و له‌ سه‌نگه‌ره‌كاندا به‌رده‌وام له‌ ئاماده‌باشیدان و، تاوه‌كو داعش له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌بێت ئه‌وه‌ سه‌نگه‌ره‌كان به‌هێزتر ده‌كرێن".

له‌باره‌ی مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌وامی پێشمه‌رگەوە‌، ئه‌و فه‌رمانده‌یەی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: "له‌ناو لیوا و فه‌رمانده‌ییه‌كان ده‌وام كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و بۆ پاراستنی گیانی ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌ و كارمه‌نده‌كان خه‌فه‌ریاتمان داناوه‌، به‌ڵام ده‌وامی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كان وه‌ك خۆیه‌تی و، له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانیانەوە ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن".


عه‌زیز ڕه‌سووڵ