تۆڕی رووناکی شەقامی سالم نۆژەن دەکرێتەوە
SNN بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رايگەياند: قۆناغى دووەمى پرۆژەی نۆژەنکردنەوەى تۆرى روناکى شەقامى سالم لە سلێمانى جێبەجێدەكرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی (177) ملیۆن دینار قۆناغى دووەمى پرۆژەی نۆژەنکردنەوەى تۆرى روناکى شەقامى سالم لە سلێمانى جێبەجێدەكرێت”. دەشڵێت “پرۆژەكە بریتیە نۆژەنکردنەوەى تەواوى تۆڕى رووناکى (ئینارە)ى شەقامى سالم لە پردى خەسرەوخاڵ تا سەهۆڵەکە، کە خۆى دەبینێتەوە لە دانانى ستونى نوێ و گۆڕینى گڵۆپەکان بە لید”. ئاماژەیبەوەشکرد: “کۆى تێچووى پرۆژەكە بریتیه له (177.728.000) سەدو حەفتاو حەوت ملیۆن و حەوسەدو بیست و هەشت هەزار دینار، پرۆژکەش لەلایەن کۆمپانیای (پەڕەژاڵ) جێبەجێ […]
The post تۆڕی رووناکی شەقامی سالم نۆژەن دەکرێتەوە appeared first on SNN.