“شێوازی ئیدارەدانی ئێستا، هەرێم دەخاتە مەترسییەكی گەورەوە”


“شێوازی ئیدارەدانی ئێستا، هەرێم دەخاتە مەترسییەكی گەورەوە”

2021/11/25 | 13:32 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)- خەڵك- ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەو جۆرە ئیدارەدانەی هەرێم ناوبانگی ناشرینتر دەبێت و دوور نییە هەموو هەرێمەكە بە گەلەكەشییەوە بكەوێتە مەترسییەكی گەورەوە.

بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان لەلایەن چەند حزبێكەوە، بەشێوەیەكە كە نەیانتوانیوە بەدەم داخوازی دانیشتوانەكەیەوە بچن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قەیران دروست دەبێت و چارەسەرەكەشی جگە لە پینەكردنێكی كاتی، كار بۆ چارەسەری هەمیشە نادرێت.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، میدیا و سۆشیال میدیا و نزیكبوونەوەی دونیا لە یەكتری، وایلێهاتووە دەسەڵات ناتوانێت ئەو دۆخەی لە هەرێم هەیە بیشارێتەوە.

وتیشی”ئەو كێشە و گرفتانەی لە هەرێم هەیە قەیرانی گەورەن و ئیرادەی سیاسی گەورەیان دەوێت، ڕاچڵەكین و بەخۆداچوونەوەیان دەوێت، دەبێت دەسەڵات بزانێت […]



سەرچاوەى هەواڵ - تۆڕی میدیایی خەڵک


Sponsored Links