“کچە چاوسەوزەکەی ئەفغانستان” گواسترایەوە بۆ ئیتاڵیا
SNN شەربەت گوڵە کە لە ساڵی 1985 لەلایەن ناشناڵ جیۆگرافیکەوە وێنەیەکی گیرا و بوو بە سیمبولی ئاڵۆزییەکانی شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان، داوای کردووە لە ئەفغانستان ببرێتەدەرەوە و ئیتاڵیاش پێشوازی لێدەکات. نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند کە وڵاتەکە پەناگەیەکی ئارام بۆ شەربەت گولە دروستدەکات، و ناوبراو براوەتە دەرەوەی ئەفغانستان، ئەوەش دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتەوە و زەبر و زەنگی ئەو دەسەڵاتە جارێکی دیکە باڵی بەسەر وڵاتەکەدا کێشا. نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ئەوەشی خستەڕوو کە بردنەدەرەوەی شەربەت گولە لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی فراواندایە بۆ بردنەدەرەوەی هاووڵاتیانی ئەفغانستان. گولە ساڵی 1985 کاتێک کچێکی هەرزەکاربوو، لەلایەن وێنەگری ئەمریکی ستیڤ مەککەرییەوە وێنەی گیرا، ئەوکاتە ئەو لە کەمپی […]
The post “کچە چاوسەوزەکەی ئەفغانستان” گواسترایەوە بۆ ئیتاڵیا appeared first on SNN.