بەریتانیا: خوازیارین کۆچبەران بگەڕێنینەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا
SNN دوای رووداوی گیانلەدەستدانی چوپێک کە کۆچبەری خەڵکی هەرێمی هەڵگرتبوو، بەریتانیا پەیوەندی بە فەڕەنساوە کردووە و داو ادەکات رەزامەندی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانە دەرببڕێت کە کەناڵی ئینگلیزیان تێپەڕاندووە. بۆریس جۆنس سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە: لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسای کردووە، رایگەیاندووە، بە گرتنەبەری پێنج رێکاری دیاریکراو و خێرا دەتوانن رێگە لە دوبارەبوونەوەی کارەسات لە سنورەکانیان بگرن. ئاماژەی بەوەشکردووە: پێویستە فەڕەنسا و بەریتانیا ھێزێکی پاسەوانی ھاوبەش بۆ چاودێریکردنی سنورە ئاوییەکانیان پێکبھێنن و لەھەمان کاتدا رێککەوتن بکەن لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە سنورەکانی یەکێتی ئەوروپایان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بەزاندووە. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت: جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانە و […]
The post بەریتانیا: خوازیارین کۆچبەران بگەڕێنینەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا appeared first on SNN.