هەواڵی کوردستان ئێستا

هاووڵاتییەكی كورد لە بەریتانیا كوژرا

هاووڵاتییەكی كورد لە بەریتانیا كوژرا
هاووڵاتییەكی كورد لە بەریتانیا كوژرا

2021-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك هاووڵاتیەكی كوردی ناوچەی پشدەری پارێزگەی سلێمانی لە بەریتانیا لەلایەن شەش كەسەوە كوژرا. بەپێی سەرچاوەكان، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە شەش كەس كە ئەوانیش كوردن و هاووڵاتی ناوچەی پشدەرن، هێرشدەكەنەسەر كەسێك لەنێو ماڵەكەی خۆیدا لە نۆتێنگهام و دەیكوژن. بەپێی سەرچاوەكان ئەو گەنجەی كوژراوە تەمەنی 25 ساڵە و هاووڵاتی شارۆچكەی ژاراوەیە لە پشدەر، لەگەڵ شەش هێرشبەرەكەدا ناسیاوی هەبووە و چەند رۆژی پێشتر ناكۆكی و شەڕیان بووە. هێزە ئاسایشییەكانی بەریتانیا ئەم شەش كەسەیان دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.