هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئەدەنە 17 ئەندامی هەدەپە دەستگیركران

لە ئەدەنە 17 ئەندامی هەدەپە دەستگیركران
لە ئەدەنە 17 ئەندامی هەدەپە دەستگیركران

2021-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری ئەدەنە 17 ئەندامی سەر بە هەدەپە بە تۆمەتی پێوەندییان بە پەكەكەوە دەستگیركران. بەپێی هەواڵی ئاژانسی فوڕات نیوز، لەم چوارچێوەیەدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە زۆر ناوچەكانی ئەدەنە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن كراوە. پۆلیس هەڵیكوتایە سەر ژمارەیەك ماڵ و دەرگای ماڵەكانیان شكاند و دەستیان بە گەڕان كرد و زۆر كەسیان دەستگیر كرد. دەستگیركراوەكان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەدەنە گواستراونەتەوە.