هەواڵی کوردستان ئێستا

زانكۆیەكی دیكە دەوامی راگرت

زانكۆیەكی دیكە دەوامی راگرت
زانكۆیەكی دیكە دەوامی راگرت

2021-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك دوای زانكۆی هەڵەبجە، زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی بۆ ماوەی چوار رۆژ پرۆسەی خوێندنی راگرت. لە راگەیەنراوێكی زانكۆكەدا هاتووە، ئاماژە بە رەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی زانكۆكان بە پێی یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨ی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، ماددەی ١٣ برگەی ١/ خاڵی ٩، سەبارەت بەراگەیاندنی راگرتنی پرۆسەی خوێندن بەراوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی زانكۆمان، خوێندكارانی ئازیز ئاگادار دەكەینەوە كە ئەنجوومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕیاریدا, كە بۆ ماوەی چوار رۆژ، لەرۆژی یەك شەممە ٢٨/١١/٢٠٢١ تا رۆژی چوارشەممە ١/١٢/٢٠٢١ دەوامی خوێندكاران رابگرێت. راشیگەیاندووە، بڕیارەكە بۆ هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی خوێندكاران و ودابینكردنی پێداویستیە هەنوكەییەكانی بەشە ناوخۆییەكانە.