نێچیرڤان بارزانی یاسایەکی پەرلەمانی کوردستانی رەتکردەوە
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه رەتکردوەتەوە، جارێکی دیکە ئاڕاستەی پەرلەمانی کردوەتەوە بۆ ئەوەی پێداچونەوەی پێدابکرێتەوە.
حکومەتی هەرێم چەند تێبینییەکی تەکنیکی لەسەر یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه هەیە
لوقمان حه‌مه‌د حاجى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار بە خەندان-ی راگەیاند، حکومەتی هەرێم چەند تێبینییەکی "تەکنیکی" لەسەر یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه هەیە و داوای لە سەرۆکی هەرێم کردوە یاساکە بەمەبەستی دوبارە پێداچونەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێتەوە.
دڵنیاین کە ناوەڕۆکی یاساکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت دایە بە گشتی
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە بە دیاریکراوی نازانن تێبینییەکان حکومەت لەسەر چی بوە، بەڵام "دڵنیاین کە ناوەڕۆکی یاساکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت دایە بە گشتی".
سەبارەت بە کۆدەنگی فراکسیۆنەکانیش لەسەر گۆڕانکارییەکان و تێپەڕاندنی یاساکە لە ماوەیەکی کورت‌دا ئەو پەرلەمانتارە رونیکردەوە، تا ئاستێکی زۆر کۆدەنگی لە نێوان سەرجەم فڕاکسیۆنەکاندا هەیە بۆ ئەوەی یاساکە لە ماوەی کورت‌دا پێداچونەوەی پێدا بکرێتەوە، بە جۆرێک ئەو خاڵانەی لە بەرژەوەندی خەڵکی دایە وەکو خۆی بمێنێتەوە.
30ی ترشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە و رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە بۆ پەسەندکردنی
یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه، رۆژی 30ی ترشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە و رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە بۆ پەسەندکردنی، بەگوێرەی یاساکە نرخى هه‌ر مه‌ترێك له ناوەندی پارێزگاکاندا له‌نێوان 15 بۆ 30 هەزار دینار دەبێت، لە قەزاکانیش لە 10 بۆ 15 هه‌زار دینار و له ناحیه‌كانیش بۆ هەرمەترێک پێنج بۆ هەشت هەزار دینار دیاریكراوە.
بە گوێرەی یاسای سەرۆکایەتی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆكى هه‌رێم بۆى هه‌یه له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا ئەو یاسایانەی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند دەکرێن و رەوانەی پەرلەمان دەکرێن په‌سه‌ند بكات، یانیش تانه‌ى لێبدات و بێگێڕێتهوه بۆ په‌رله‌مان بەمەبەستی دوبارە پێداچونەوەی.