English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه‌وه‌ گوندێکی كوردنشین له‌ خانه‌قین چۆڵكرا

2018/07/25 | 00:00

(هەواڵ كوردستان)-  رووداو - خانه‌قیندانیشتووانی گوندی "مه‌ردان"ی سه‌ر بە قەزای خانه‌قین به‌هۆی "هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه" گونده‌كه‌یان چۆڵكرد و ئاواره‌ی ناوەندی خانه‌قین بوون.خه‌سره‌و عه‌لی، دانیشتووی گوندی مه‌ردان به‌ (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "له‌و كاته‌وهی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردووه،‌ پێنج كه‌س له‌ دانیشتووانی گونده‌كه‌مان كوژراون.‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشمان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه‌، ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئێمه‌ ده‌كوژێت چه‌كدارانی داعشن".خه‌سره‌و عه‌لی گوتیشی "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دانیشتووانی گوند، كه‌ 12 ماڵین، بڕیارماندا زێدی خۆمان ‌چۆڵبكه‌ین چونكه‌ مه‌ترسی به‌رده‌وامی چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان و چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه"‌.هاونیشتمانییه‌كی گوندی مه‌ردان، كه‌ ناوی لەلای رووداو پارێزراوە و نەیویست ئاشکرابکرێت، گوتی "ئه‌وانه‌ی كه‌سوكاری ئێمه‌یان كوشت ته‌نیا چەکدارانی داعش نەبوون.

ئێمه‌ گومانمان له‌ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیش هه‌یه‌، چونكه‌ پیلانیان ئەوەیە گونده‌ كوردنشینه‌كان به ‌دانیشتووانه‌كه‌ی چۆڵبكه‌ن".عه‌قید دیار شه‌وكه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین به ‌(رووداو)ی راگەیاند "داوامان لە دانیشتووانی گوندەکە کرد زێدی خۆیان چۆڵنه‌كه‌ن و ئێمه‌ پاسه‌وانیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان رازینه‌بوون".گوندی مه‌ردان به ‌دووری 15 كیلۆمه‌تر ده‌كەوێته‌ رۆژئاوای شاری خانه‌قین.

گوندێكی كوردنشینه‌ و سه‌رجه‌م دانیشتووانه‌كه‌ی به‌ شێوەزاری كه‌لهوڕی قسه‌ده‌كه‌ن.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending