دووبارە کازمی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری دەبێت
SNN راوێژکاری سیاسی مستەفا کازمی راگەیاند: چەند رۆژی داهاتوو چەند گرتە ڤیدیۆییەک و چەند وێنەیەک بڵاو دەکەینەوە کە تێیدا کۆمەڵە کەسانێک هەوڵی تیرۆرکردنی مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدەن. موشریق عەباس کە راوێژکاری سیاسی کازمییە لە تویتێکدا دەڵێت: “بە وێنە و گرتە ڤیدیۆ بەڵگەی تەواومان لە بەردەستدایە کە کۆمەڵێک تیرۆرست هەوڵی تیرۆرکردنی مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان داوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی زانیارییەکان بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکەین، بەڵام لەکاتی ئێستادا بەهۆی تەواونەبوونی لێکۆڵینەوە ئەمنییەکان ناتوانرێت هەنێک زانیاری ئاشکرا بکرێت”. شایەنی ئاماژەپێکردنە لە 7ی ئەم مانگەدا بەهەمانشێوە لە رێگەی سێ درۆنەوە هەوڵدرا مستەفا کازمی لە ماڵەکەی خۆیدا بکرێتە ئامانج و تیرۆر بکرێت، […]
The post دووبارە کازمی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری دەبێت appeared first on SNN.