وادەی کۆتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق راگەیەندرا
SNN کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکانی عێراق رایگەیاند: دووبارە هەژمارکردنەوەو جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی هەموو ئەو وێستگانەی هەڵبژاردنی تێدا کراوە کۆتایی هاتووە. لەو بارەیەوە عیماد جەمیل ئەندامی تیمی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی یەکێتی رایگەیاند: هەموو رێکارەکانی دوبارە هەژمارکردنەوەی دەستی سەرجەم وێستگەکانی هەڵبژرادن کۆتایی هاتووە. وتیشی “ئێمە چاوەڕوانی بڕیاری دەستەی دادوەری دەکەین کە بڕیارەکانی کۆمسیۆن جێبەجێ بکەن و واش پێشبینی دەکەین لەکۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران رابگەیەنرێت”. ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر کۆمسیۆن رایگەیاندبوو: ئەنجامی هەژماری دەنگەکان بە دەست و بە ئەلکترۆنی %100 وەک یەکن و هیچ جیاوازییان نییە.
The post وادەی کۆتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق راگەیەندرا appeared first on SNN.