هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی عیراق؛لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها حەوت حاڵەتی مردن هەبووە

تەندروستی عیراق؛لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها حەوت حاڵەتی مردن هەبووە
تەندروستی عیراق؛لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها حەوت حاڵەتی مردن هەبووە

2021-11-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 563 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1366 كەسیش چاكبوونەتەوە و 7 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 3 حاڵەت هەبووە. وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 هەزار و 910 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 563 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون. ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 64 و هەولێر 24 حاڵەت و دهۆك 153 حاڵەت تۆماركراوە. ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1366 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە […]