نوێنەری حکومەت لە فەرەنسا: نازانین بۆ کۆچ دەکەن؛ ئیش و ئازادی و پێکەوەژیان هەیە
SNN نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا دەڵێت تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی ئەو کۆچبەرانە بناسرێتەوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە بەلەمێکدابوون کە لە کەناڵی ئینگلیز نقومبوو، داواش لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکات بێنە دەنگ. عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەت لە فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتوویەتی: داوا لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکەم کە دەوترێت لەناو ئەو بەلەمەدا بوون کە نقومبووە زانیاریمان لەبارەیانەوە پێبدەن، تا تەرمەکانیان بناسرێتەوە، چونکە بەشێک لەو کۆچبەرانە ناسنامەیان پێنەبووە. سەبارەت بە هۆکاری گەشتکردنیان دەڵێت نازانین بۆچی ئەوان ڕێگای مەرگ هەڵدەبژێرن؟! بۆیە ڕەنگە ئارەزووییەکی کەسی بێت ئەگەر خۆیان گەیشتونەتە ئەوروپا ئێمە وەک حکومەتی هەرێم ڕێگری لە هیچ کەسێک ناکەین، […]
The post نوێنەری حکومەت لە فەرەنسا: نازانین بۆ کۆچ دەکەن؛ ئیش و ئازادی و پێکەوەژیان هەیە appeared first on SNN.