هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرچاوەیەک: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی پەروەردە دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی پەروەردە دابەشدەکرێت
سەرچاوەیەک: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی پەروەردە دابەشدەکرێت

2021-11-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN-عەلی حەمە سەعید بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و چەند دامەزراوەیەکی دیکە دابەشدەکرێت. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: هەموو هەوڵێك دەدەن تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و چەند و دامەزراوەیەكی دیكەی حكومییەكان خەرجبكرێت و بە گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكەین. ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەی سێ‌ شەممە 30/11/2021 ی بڵاو كردەوە و بە گویرەی خشتەكەش سبەی مووچەی دوو شوێن دابەشدەكرێت کە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەیە، کە مووچەی مانگی 11یە.

The post سەرچاوەیەک: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی پەروەردە دابەشدەکرێت appeared first on SNN.