ئەنجومەنی وەزيران: لە سەرەتای ساڵی نوێ سێ يەکەمەکان دادەمەزرێن
SNN جوتيار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای گفتوگۆ و پێشکێشکردنی راپۆرت لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دەربڕی بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووە یەکەم و دووەم و سێیەمانەی کە لە ساڵی خوێندنی 2016 – 2017 دەرچوون و ژمارەیان نزیکەی 1390 خوێندکارە، لە سەرەتای ساڵی نوێ بڕيارە دابمەزرێن. ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزيران: ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی دیسەمبەری 2021 ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە […]
The post ئەنجومەنی وەزيران: لە سەرەتای ساڵی نوێ سێ يەکەمەکان دادەمەزرێن appeared first on SNN.