رێبوار بابکەیی :حکومەتی پـۆڵەندا رازی نييە لیژنەی پەرلەمان سەردانی بکات
SNN سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: حکومەتی پۆڵەندا رازی نییە لیژنەکەمان سەردانی ئەو وڵاتە بکات لە بارەی کۆچبەرانی ھەرێمەوە لە سنوورەکانی بیلاروسیا و پۆڵەندا. ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند: “بەردەوام قسە لەگەڵ کونسڵی پۆڵەندا دەکەین، بەڵام کونسڵی پۆڵەندا لێرە و لەوێ ھەندێک پۆزش دەھێنێتەوە ھەرچەندە بە ئاشکرا ناڵێت حکومەتی ئێمە رەزامەندنیە، بەڵام ئەو دواخستنە یەک ئاماژە دەبەخشێت ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی پۆڵەندا بەو سەردانەمان رازی نیە بەڵام نایەوێت بە ئاشکرا پێمان بڵێت.” ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئێمە وەک خۆمان ئامادەین کۆبونەوەی لیژنەکەشمان کردووە بەڵام نوسراوێکمان لە […]
The post رێبوار بابکەیی :حکومەتی پـۆڵەندا رازی نييە لیژنەی پەرلەمان سەردانی بکات appeared first on SNN.