تاوانی هەندێك لە دەستگیركراوانی بادینان ئەوەیە وێنەیان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی گرتووە
SNN-عەلی حەمە سەعید لە نوێترین پێشهاتی تایبەت بە دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان یەكێك لە دەستگیركاوانی بادینان تۆمەتی ئەوەی بۆ دروستكراوە كە گوایە چەكی جۆری تاپڕ لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزراوەتەوە، بەڵام خۆیی و كەسوكارەكەشی ئەو تۆمەتە ڕەتدەكەنەوە، هاوكات كەسوكاری دەستگیكراوانی بادینانیش ئاماژە بەوەدەكەن تاوانی هەندیك لە دەستگیركراوانی بادینان تەنها ئەوەیە كە وینەیان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی گرتووە. بەشدار حەسەن، یەكێك لە تیمی پارێزگارانی دەستگیركراوانی بادینان بەSNNی رایگەیاند: لە پێشهاتێكی نوێدا دوای ئەوەی (گۆهدار زێباری) یەكێك لە دەستگیركاوانی بادینان براوەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵەری ئاسایش تۆمەتێكی نوێی ئاراستە كراوە كە گوایە چەكی تاپڕ لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزراوەتەوە، بەڵام (گۆهدار زێباری) و كەسوكارەكەشی ئەو تۆمەتەیان رەتكردەوەتەوە، […]
The post تاوانی هەندێك لە دەستگیركراوانی بادینان ئەوەیە وێنەیان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی گرتووە appeared first on SNN.