بەرپرسێکی کۆمسیۆن: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆتایین و تانەیان لێنادرێت
SNN بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت” ئەم ئەنجامانەی هەڵبژاردن ئەنجامی کۆتایین و تانەی لێنادرێت”. هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: “تایبەتمەندی دادگای فیدراڵی تەنها پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکانە، هەروەها هیچ کاتێک نەماوە بۆ ئەوەی تانە بدرێتەوە لەم ئەنجامانە دەستەی دادوەری عێراق بڕیاری لەسەرداون بەپێی یاسا ئەو بڕیارانەی لەم دەستەیەوە دەردەچێت(بات) ن بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت تانەی لێبدرێت.” راشیگەیاند: ”ئەم ئەنجامانە ئەنجامی کۆتایین، بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هیچ جۆرێک تانە لەم ئەنجامانە نادرێت، ئێستا ناوی کاندیدەکان لە لایەن کۆمسیۆنەوە نێردراون بۆ […]
The post بەرپرسێکی کۆمسیۆن: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆتایین و تانەیان لێنادرێت appeared first on SNN.