ئەمشەو لە سنووری خانەقین داعش نوێی ئەنجامدا
2021-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN ئەمشەوی هەینی 3ی کانونی یەکەم، لە گوندی کەشکەوڵی سەر بەناحیەی قەرەتەپە داعش هێرشیکردەسەر هێزەکانی سوپای عێراق و کامێرای حەراری سوپای عیراقی تێکشکاند. بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی سوپای عێراق وەڵامی چەکدارانی داعشی داوەتەوە و تائێستا ڕووبەرووبوونەوە بەردەوامە. ماوەیەکە چەکدارانی داعش ناوبەناو لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و عێراق هێرش دەکەنەسەر هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە و چەندین زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا شەوی ڕابردوو لە سنوری قەرەچوغ بەهۆی هێرشێکی داعشەوە سێ هاووڵاتی مەدەنی و 10 پێشمەرگە بوونە قوربانی.
The post ئەمشەو لە سنووری خانەقین داعش نوێی ئەنجامدا appeared first on SNN.