دواجار بەغدا 200 ملیار دینارەکەی ڕەوانەی هەرێم کرد
عەلی حەمەسەعید-SNN دوای ئەوەی بۆماوەی چەند ڕۆژێک دواکەوت ئێوارەی ئەمڕۆ بەغدا 200 ملیار دینارەی ڕەوانەی هەرێم کرد و دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان خێراتر دەکرێت. بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6-12-2021 وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی خەرجکردنی بڕی 200 ملیارەکەی هەرێمی دەرکرد. وتیشی: “وابڕیارە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت”. پێشتر فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاندبوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکە داوە و رێکارەکان بۆ ناردنی ئەو پارەیە دەستیان پێکراوە و لەگەڵ کۆتاییهاتنی رێکارەکان پارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
The post دواجار بەغدا 200 ملیار دینارەکەی ڕەوانەی هەرێم کرد appeared first on SNN.