راگەيەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
SNN وەزارەتی پێشمەرگەرايگەياند: لە میحوەری يەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپەی هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکمان دەست پێکرد. وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی. باسی لەوەشکرد : لەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی ( 3و5)ی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی( 17و9)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشداریی تێدا دەکەن. وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە: شایانی باسە […]
The post راگەيەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە appeared first on SNN.