هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئەڵمانیا خەڵاتی مافی مرۆڤ بەخشرایە دەمیرتاش

لە ئەڵمانیا خەڵاتی مافی مرۆڤ بەخشرایە دەمیرتاش
لە ئەڵمانیا خەڵاتی مافی مرۆڤ بەخشرایە دەمیرتاش

2021-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN لە ئەڵمانیا خەڵاتی مافی مرۆڤ بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە ئێستا لە زیندانە. خەڵاتەکە بە خەڵاتی مافی مرۆڤی ڤایمار ناودەبرێت کە ساڵانە دەدرێت بە کەسایەتی یان دەستە و گروپێک کە لە پێناوی مرۆڤایەتی و لێبوردەیی نێوان مرۆڤ و گەلاندا خەباتیان کردبێت و بکەن و ئەمساڵیش بەخشرایە دەمیرتاش. خەڵاتی مافی مرۆڤی شاری ڤایمار لە ساڵی 1995 بەدواوە هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 10ی کانوونی یەکەمدا کە ڕێککەوتی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ دەکات دابەشدەکرێت. دەمیرتاش زیاتر لە چوار ساڵە لەگەڵ دەیان پەرلەمانتار و ئەندامی حزبەکەی لە زیندانە و تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە خراوەتەپاڵ.

The post لە ئەڵمانیا خەڵاتی مافی مرۆڤ بەخشرایە دەمیرتاش appeared first on SNN.