گەنەڵ ئینێرجی حکومەتی هەرێم دەباتە دادگا
SNN لەسەر هەڵوەشاندنەوەی چەند گرێبەستێکی نەوت کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێم تۆماردەکات لە دادگای نێودەوڵەتی لەندەن. کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە رایگەیاند: لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دو گرێبەست لە هەردوو کێڵگەی غازی بنەباوێ و میران سکاڵایەکمان لەسەر حکومەتی هەرێم لە دەستەی دادوەریی نێودەوڵەتی لە لەندەن تۆمارکردوە و داوای قەرەبویەکی زۆر دەکەین. کۆمپانیاکە رایگەیاندووە: ئەو سکاڵایەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماریانکردوە پەیوەندی هەیە بەهەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی وەبەرهێنانی هاوبەش لە هەردو کێڵگەی غازی بنەباوێ و میران لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە. ئاماژە بەوەشدراوە: کۆمپانیاکەیان ئامادەیە هەردو گرێبەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە و لەبەرامبەریشدا داوای قەرەبوو لە حکومەتی هەرێم دەکەن، بەبێ ئەوەی بڕی ئەو قەرەبوە بخاتەڕوو. […]
The post گەنەڵ ئینێرجی حکومەتی هەرێم دەباتە دادگا appeared first on SNN.