ناسنامەی کۆچبەرە کوردەکانی کەناڵی ئينگليز ئاشکراکرا
SNN دەزگای لوتکە ناوی 18کۆچبەری بڵاوکردەوە کە لە رووداوێکی نوقومبووندا لە کەنداوی ئینگلیزدا خنکابوون. دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند:” بەهۆی رووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکەوە لە رێکەوتی 24ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە کەنداوی ئینگلیزدا ژمارەیەک کۆچبەر خنکان و تەرمی 27کۆچبەر لەلایەن هێزی دەریاوانی فەڕەنساوە دۆزرانەوە”. ئاماژەی بەوەشکرد:” بە مەبەستی دیاریکردنی ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدابوو دەزگاکەمان هەستا بە وەرگرتنی سامپڵی کەسوکاری 18کۆچبەری کورد لە سلێمانی، کەسوکاری يەک کۆچبەر لە فەرەنسا”. بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە ناسنامەکان بەمجۆرەيە: بریار حەمەد عبدلرەحمان سەرکەوت پیرۆت محمد توانا مەمەند محمد شاکار علی پیرۆت کەژال ئەحمد خدر ھەدیە رزگار حوسێن موبین رزگار حوسێن […]
The post ناسنامەی کۆچبەرە کوردەکانی کەناڵی ئينگليز ئاشکراکرا appeared first on SNN.